ئابووری

گوژمەی سێیەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوژمەی سێیەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ 2025/6/25، وەزارەتی دارایی عیراق، بڕی 500 ملیار دیناری وەك بەشی سێیەمی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران خەرج كرد.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندوە"بڕی 500 ملیار دینار وەك بەشی سێیەمی شایستە داراییەكانی بەروبوومی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خەرج كراوە و ئەم رێكارەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتی داراییدایە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە نێردراوە و بەپێی رێكارە داراییە پەسندكراوەكان خەرج دەكرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بەسەر جووتیاراندا دابەشبكرێت".

لای خۆیەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند"تائێستا 147 هەزار و 247 تۆن و 975 كیلۆ گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە، لەو رێژەیەش 38 هەزار و حەوت تۆن و 485 كیلۆ لە هەولێر، 59 هەزار و 526 تۆن و 10 كیلۆ گەنم لە سلێمانی، 49 هەزار و 714 تۆن 480 كیلۆ گەنم لە جوتیارانی دهۆك وەرگیراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan