ئابووری
وەفدێکی دارایی عیراق سەردانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی دارایی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و راستەخۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی وکردستان کۆببنەوەو بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئامادەکارییان بۆ پێشوازی لە وەفدەکە کردووەو پرسی هەناردەی نەوت و مووچە تاوتوێ دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "وەفدەکە پێکهاتوون لە هەریەک لە(جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری، وەزارەتی نەوت و نوێنەری دیوانی چاودێری عیراق، کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای سۆمۆ) سەردانی هەولێر دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدەکەی بەغدا لەژێر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوەو بڕیاری تەواویان بەدەستە بۆ رێککەوتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەری زۆرە بگەنە رێککەوتن".
ب ح

بیروڕا