ئابووری
لە هەڵەبجە نیوەی گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سایلۆی هەڵەبجە ئاشکرایکرد وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکەیان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و بەپێی ئەو رەسیدەی بۆی دیاریکراوە بەردەوام دەبن لە وەرگرتن و پشکنینی گەنمی جووتیاران و سایلۆی نوێی هەڵەبجەش ساڵی داهاتوو ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنم بە بڕی 40 هەزار تۆن کۆگا بکرێت.
ئاسۆ مەجید، بەڕێوەبەری سایلۆی هەڵەبجە رایگەیاند "رۆژانە 50 بۆ 60 بارهەڵگر لە گەنمی جووتیاران وەردەگرن و بەشێوەیەکی باش کاری جووتیاران جێبەجێ دەکەن، بۆ هەرجووتیارێکیش لە دۆنمێکدا بەپێی رەسیدەکەی 168 کیلۆی لێوەردەگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی ئەو رەسیدەی کە بۆ یان دیاریکراوەو بڕەکەی 14 هەزار تۆنە لە کاتی خۆی بەبێ گرفت کۆی رەسیدەکە وەردەگرن ئەو گەنمەی لە جووتیارانیش وەرگیراوە نزیکەی حەوت هەزار و 100 تەنە و لە ماوەی 11 رۆژدا نیوەی گەنمەکەیان لێوەرگیراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمساڵ کەمکردووەتەوە بۆ 420 هەزار تۆن لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 720 هەزار تۆن بووە، ئەم بڕیارەکەی بەغداش ساڵی رابردوو دراوەو رەچاوی کەمی گەنم و وشکەساڵی نەکراوە".
ب ح

بیروڕا