ئابووری
رێباز حەملان: ئەرکی خۆمان بەرانبەر بەغدا جێبەجێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا کردووە کە نەوتەکەی لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت بەڵام کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم هیچ متمانەیەکیان بە وەزارەتی نەوتی عیراق نییە.
رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند"کۆمپانیاکانی نەوت کە زۆربەیان ئەمەریکن و لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن داوای گەرەنتی لە حکومەتی عیراق دەکەن، چونکە ئەزموونی تاڵیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی 2024، حکومەتی هەرێم 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی داوە بە بەغدا بەشیوەی ئەزموونی کە کۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێت بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتەکەی دیارنییە، تەنانەت کرێی بەرهەمهێنانی ئەو 12 ملیۆنەی کۆمپانیاکانی نەوتیان لە هەرێم نەداوە".
ب ح

بیروڕا