ئابووری
فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیارە فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی خانه‌نشین بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەچوارچێوەی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2025، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی خانه‌نشین ده‌كرێن، بۆیه وه‌زاره‌تی دارایی داوای دۆسییه‌ی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه، بۆ پرسی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌پێش ساڵی 2024 و 2025 بوونه‌ته گرێبه‌ست، بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەمنزیکانە ورده‌كاریی خانه‌نشین بوونی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بڵاوبکرێتەوە.
لای خۆیەوە عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند مامۆستایانی گرێبەست مانگانە 10%ی مووچەیان لێ کەمدەکرێتەوە بۆ سندوقی خانەنشینی، واتا هەر مامۆستایەکی گرێبەست مووچەکەی 500 هەزار دینار بێت، دەبێتە 450 هەزار دینار، ئەم بڕە پارەش زۆرە و جێگای قبوڵکردن نییە".
ب ح

بیروڕا