کوردستانی

لە پارێزگایەکی کوردستان بەهۆی بۆنەیەکی ئایینییەوە 37 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پارێزگایەکی کوردستان بەهۆی بۆنەیەکی ئایینییەوە 37 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

لە ناوچەیەکی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بە هۆی بەڕێوەچوونی مەولودێک 37 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لە ئێستادا گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بە مەبەستی  چاودێری کردنی تەندروستییان.

لە شارۆچکەی یەنیشەهیر سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بەهۆی بەشداریکردن لە مەولوودێک 37 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش لەبەرئەوەی لە گەڕەکی شەهیدلیک لە شارۆچکەی یەنیشەهیری ئامەد ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای کەسێک پۆزەتیڤ دەرچوو کە لە مەولودێکدا بەشداری کردبوو.

هەروەها، دوای پشکنین بۆ بەشداربووانی مەولودەکە دەرکەوت 36 کەسی دیکە کە بەرکەوتەی ئەو تووشبووەن هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لە ئێستادا ئەو 37 کەسەی تووشبوون گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی گازی یەشارگیل و نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلەی شاری ئامەد.
Qaiwan
Qaiwan