کوردستانی
پڕۆژەی لامەرکەزی سلێمانی گەیشتووەتە چ قۆناغێک؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی لامەرکەزی سلێمانی لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە لەگەڵ بەشێک لە سێکتەرەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونیان و زیاتر دەوڵەمەنکردنی پڕۆژەکە.
سەباح فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوکات ئەندامی لیژنەی لامەرکەزی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لیژنەی لامەرکەزی کۆدەبێتەوە لەگەڵ چەند سێکتەرێک وەک، پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی و چەند سێکتەرێکی دیکە، بەمەبەستی وەرگرتنی راوبۆچوونیان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکە بەردەوامە لە کارەکانی و لە ئێستادا لە قۆناغی وەرگرتنی را و سەرنجی حکومەتی خۆجێیە، هەروەها سەردانی سنووری گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و راپەڕین کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سەردانی قائیمقام و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەرە گشتییەکان کراوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە راو سەرنجیان وەرگیراوە بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە".
سەباح فەتاح وتی "لە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی وەرگرتنی راو سەرنجەکانیان، هەروەها ئەوەی دەمێنێتەوە بانگکردنی کەسانی پسپۆڕ و شارەزایە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی گونجاو و تێروتەسەل ئامادە بکەین".