کوردستانی

لەبارەی کوژرانی پێشمەرگەیەکەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کوژرانی پێشمەرگەیەکەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە بارەگایەكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە بریندار بوو، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند "بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە کاتژمێر 9:00ی شەوی رابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست دەبێت کە بەوھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێ کە برینەکەی سوکە و لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵ و ھێور کراوەتەوە و تەرمی ھاوڕێ ئاروین ھاتەوە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ئەسپەردە کرا".

 ئاماژە بەوەشکراوە "ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕوداوەکەن. پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و ھاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و ھاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سپاسی ھەموویان دەکەین. ھەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین".
Qaiwan
Qaiwan