کوردستانی

بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژن لە هەرێمی کوردستان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژن لە هەرێمی کوردستان دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە ئاماژە بەوەش دەکات وەک وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەتمان دەبێت بۆ رۆژانی جەژن.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەر حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تۆمار دەکرێت دەکەوێتەوە سەر ژمارە و کاتی تووشبووانیان، چونکە لە هەرێمی کوردستان هەفتەیەک هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکرا ئەو کاتە وتمان مەترسیەکە هەر بەردەوامە، دواتر لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا چەند حاڵەتێکی نوێ تۆمارکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان کۆتایی نەهاتووە و کوردستانیش بەدەر نییە لەو وڵاتانە، بۆیە مەترسییەکە وەک خۆیەتی، بەڵام ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا پێشنیازی قەدەغەی هاتووچۆمان نەکردووە بۆ هیچ شار و ناوچەیەک".

سەبارەت بەوەی لە رۆژانی جەژندا رێنماییەکان چین ناوبراو وتی "وەک وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەتمان دەبێت بۆ رۆژانی جەژن و چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ یەکتریدا، چەند رۆژێک پێش جەژن بڵاویدەکەینەوە".

محەمەد قادر وتیشی "مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک یەکەم رۆژ بەردەوامە و تۆمارنەکردنی حاڵەت واتای ئەوە ناگەیەنێت مەترسییەکە کۆتایی هاتووە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان