کوردستانی
مەسرور بارزانی بۆ پیرۆزبایی دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی پیرۆزبایی لە كابینەكەی مستەفا كازمی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە مەودا میدیا دراوە لە سەرچاوەیەكەوە "دوای پێكهێنانی كابینەكەی مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی نوێی عیراق، بڕیارە شاندێكی هەرێم كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات سەردانی بەغدا بكەن".
مەبەستی چونی شاندەكەی هەرێم لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پیرۆزباییكردن دەچێتە لای مستەفا كازمی و لەوێشەوە دەست بەگفتوگۆكانیان دەكەن لە بارەی رێككەوتنی نەوت و مووچە.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا چاوەڕێی تەواوكردنی كابینەكەی كازمی دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆكان دەستپێبكەنەوە".