کوردستانی

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان: یەكێتی وەك دوژمن مامەڵەی لەگەڵ كردین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان: یەكێتی وەك دوژمن مامەڵەی لەگەڵ كردین

مەودا میدیا-

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، چوار ساڵ بەسەر رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان تێدەپەڕێت و یەكێتی وەك دوژمن مامەڵەی لەگەڵ گۆڕانی دەكرد، دەشڵێت، قۆناغێكی نوێ هاتوەتە ئاراوە و چاوەڕێی هەڤاڵانی یەكێتی دەكەین.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" ئەمڕۆ یەكشەممە، چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر رێككەوتنە سیاسییەكەی یەكێتی و گۆڕان، بۆ ئەو كات ئەو رێككەوتنە قۆناغێكی نوێ بوو لە كایەی سیاسی هەرێم لە كاری پێكەوەیی حزبی، لە وەلانانی ناكۆكییەكان و رێككەوتن لەسەر بابەتە هاوبەشەكان".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "بەڵام هەر زوو یەكێتی نەك پاشگەزبووەوە، بەڵكو وەك دوژمن مامەڵەی لەگەڵ كردین".

باسی لەوەشكردووە "ئێستا قۆناغێكی نوێیە، پاش ژانێك زۆر سەخت، گۆڕان لاپەڕەیەكی نوێی هەڵداوەتەوە، لاپەڕەیەك كە بەرژەوەندی خەڵك ناونیشانەكەیەتی، یەكێتی هەمان نیازی هەیە، بە وردی چاوەڕوانی وەرگێڕانی نیەتەكانین بۆ كردار، كرداری سەرەكیش لای هەڤاڵانی یەكێتییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان