کوردستانی
لەم شارەی هەرێم رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە لە ناو شاری کەلار و لەنزیک قەڵای شێروانە لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لە دەستدا، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
رائید کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ناو شاری کەلار و لە نزیک قەڵای شێروانە کاتژمیر 12:00 شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (فۆرد) لە هاوڵاتییەک دەدات و برینداری دەکات پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا".
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "لێکۆڵێنەوە لە لایەن تیمەکانی هاتووچۆ دەستی پێ کردوە شۆفێرەکەش دەسبەسەر کراوە".