کوردستانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی کارەباوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و دروستبوونى چه‌ند گرفتێكى ته‌كنیكى و ئه‌نجامنه‌دانى كارى سیانه‌كردن و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

ئەمرۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند "ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و دروستبوونى چه‌ند گرفتێكى ته‌كنیكى و ئه‌نجامنه‌دانى كارى سیانه‌كردن، كه پێویست بوو پێشتر بكرایه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ئه‌و سیانهكردنه ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى خۆست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى".
ئاماژە بەوەشکراوە "له ئێستادا ئه‌و دابه‌زینه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بوه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه رویداوه به‌ده‌ره له توانا ده‌سه‌ڵاتى بهڕێوهبهرابهتى گشتى كاره‌باى سلێمانى و وه‌زاره‌تى كاره‌باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".