کوردستانی
هاوپەیمانی نیشتمانی وەڵامی پارێزگاری دهۆک دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھاوپەیمانیی نیشتمانی لە راگەیاندراوێکدا وەڵامی قسەکانی فەرهاد ئەترۆشی، پارێزگاری دهۆک دەداتەوە سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە رایدەگەیەنێت هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆیانە بۆ داواکردن و بەرگری لە مافەکانیان، خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئەنجامبدەن و پێویستە حکومەت سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت.
ھاوپەیمانیی نیشتمانی لە راگەیاندراوێکدا وەڵامی قسەکانی فەرهاد ئەترۆشی، پارێزگاری دهۆک دەداتەوە سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە رایدەگەیەنێت هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆیانە بۆ داواکردن و بەرگری لە مافەکانیان، خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئەنجامبدەن و پێویستە حکومەت سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت.
دکتۆر فیسەڵ عەرەب بڵباس، بەرپرسی تیمی وتەبێژانی ھاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی دهۆکدا ژمارەیەک لە هاودیدانی ئێمە بۆ داواکردنی سەرەتاییترین مافەکانیانیان لەگەڵ دەیان خۆپیشاندەری تر دەستگیرکران و پاش ئازاد کردنی ھەندێکیان وهێشتنەوەی ھەندێکی تریان تا ئێستاش، بەداخەوە پارێزگاری دهۆک چەند لێدوانێکی دا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان و خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراو، بەگرنگی دەزانین ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ هاوڵاتیان و ڕای گشتی بخەینەڕوو:
یەکەم/ هاوپەیمانی بەردەوام پشتیوانی هەموو جوڵەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی هاوڵاتیان بووە کە داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان کردووە.
دووەم/ هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆیانە بۆ داواکردن و بەرگری لە مافەکانیان، خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئەنجامبدەن و پێویستە حکومەت سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت.
سێیەم/ سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و تەواوی حزبەکان ھاوران لەسەر ئەوەی کوردستان بە قەیرانی قوڵدا تێپەر دەبێت بەتایبەتی بابەتی موچە، کە ئەوەش کاریگەری زۆر خراپی کردوەتە سەر بژێوی ھاووڵاتیان و زیاد کردنی بیکاری و زۆر بونی کیشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان، لێدوانەکانی پارێزگاری دھۆک پێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت و دامودەزگا فەرمیەکانە کە بە راشکاوانە دووپاتیان کردوەتەوە ھەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی ئابوری خراپدا گوزەر دەکات، دەبوو پارێزگاری دھۆک پیشوازی لە نوێنەری خۆپیشاندەران بکردایە و بەدەم داخوازیەکانیانەوە بڕوات و کاری بکردایە بۆ چارەسەری داخوازیەکانیان و گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندیدار لە پێناو دروستکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی چونکە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکان کەسی یەکەمن لە بەرپرسیارێتی کاروبار و بژێوی ھاووڵاتیانی سنووری دەسەڵاتی خۆیان، ئاشکرایە خەڵکی بادینانیش وەکو هەر هاوڵاتیەکی تری ئەم هەرێمە مافیان خوراوە و دۆخیان وەکو دۆخی خراپی هەموو هاوڵاتیانى کوردستانە، بۆیە مافی خۆیانە وەکو هەر هاوڵاتیەکی تر دەنگ هەڵبڕن و داوای مافی خۆیان بکەن.
چوارەم/ هاوپەیمانی نیشتمانی نزیکەی دوو ساڵە لەچەقی پارێزگاری دهۆک بارەگای هەیەو چالاکی سیاسی ئەنجامدەدات و ئاوێتەیە بە خواست و داواکاری ھاووڵاتیانی دەڤەری بادینانی سەربەرز.
لە کۆتایشدا ئاماژە بەوەکراوە "دووپاتی دەکەینەوە کە ھاوپەیمانی بەرگریکار دەبێت لە مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە سەرەتایرین مافەکان بریتیە لە داکۆکی کردن لە موچەو قوتی خۆیان".