کوردستانی

گەنجێک لەماڵی خەزووری تووشی رووداوێکی دڵتەزێن دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەماڵی خەزووری تووشی رووداوێکی دڵتەزێن دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە  قەزای رانیە گەنجێک لەکاتی فەرش هەڵخستندا لە ماڵی خەزووری بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیان لەدەستدەدات.

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو تەرمی گەنجێك بەناوی (ب ، ا ، ت) لە ڕەگەزی نێر لەدایک بووی ساڵی 1993پیشەی کاسبە و دانیشتووی حاجیاوا  گەڕەکی (5) ئازار گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، بەووتەی ڪەس و ڪاری ناوبراو لە ماڵی خەزوری لەڪاتی هەڵخستنی  فەڕشدا لە سەربان بەهۆی بەرڪەوتنی تەزووی ڪارەباوە گیانی لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، هەروەها مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪراوەتەوە و  لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان