کوردستانی
لە رووداوێکدا حەوت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمرۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلائۆمەر هەولێر پێکدادانێکی رووبەروو روویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بەهۆیەوە حەوت کەس بوونە قوربانی.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلائۆمەر هەولێر پێکدادانێکی رووبەروو رویدا لەنێوان کرۆلایەکی تاکسی وپیکابێکی دەبل وەلەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە شوفێری هەردوو ئوتومبێل و سەرنشینێک گیانیان لەدەستدا و 4 سەرنشینیش برینداربوون، هەروەها زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هۆکاریش بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە خێرایی لەرادەبەدەری هەردوو ئوتومبێل بووە، هەروەها خراپی وپێچاوپێچی رێگاکە بووە".