کوردستانی
لە دووەم رۆژی جەژندا رووداوێکی دڵتەزێن روویدا.. حەوت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای قەزای کەلار-باوەنور نزیک گوندی تازەدێ لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندارە.
رائید کارزان مەجید، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی کەلار-باوەنور لە نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆبێلێکی جۆری بی ئێم وەرگەڕاوە و کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە و شەش کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوو".
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە".
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی "بیلال نامیق"ە و لەدایکبووی ساڵی 1997 و دانیشتووی قەزای کەلارە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.