گشتی
10 هۆكار كە وادەكەن پیاوان زیاتر عاشقی ژنان بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێوەیەكی گشتی پیاوان زیاتر عاشقی ئەو ژنانەن كە ئەم سیفەتانەیان تێدایە، ئەوەش دەبێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەكانیان و بەختەوەریی لە خێزانەكانیاندا:
یەكەم: پیاوان زیاتر و زووتر عاشقی ژنانی سەركێش دەبن، زیاتر حەز لەو ژنانە دەكەن هەوڵی ئەزموونكردنی شتی نوێ بدەن. هەروەها وەرزشكردن یەكێكە لەو شتانەی پیاوان حەزدەكەن ژنان ئەنجامی بدەن.
دووەم: پیاوان زیاتر عاشقی ئەو ژنانە دەبن كە توانای تێگەیشتن لە كێشەكانیان هەیە، شتێكی سروشتییە كەوا لە خێزانەكاندا كێشە هەبن، هەر بۆیە پیاوان ئەو ژنانەیان خۆشدەوێ ئامادەیی تێگەیشتنیان لەسەر كێشەكان هەیە بەتایبەت شێوازی پەروەردەكردنی منداڵ.
سێیەم: ئەو ژنانەی لە ژیان و ئیشوكاردا زۆر بڕوایان بەخۆیان هەیە لای پیاوان زیاتر جێگای سەرنجن و زووتر عاشقیان دەبن.
چوارەم: پیاوان ئەو ژنانەیان زیاتر خۆشدەوێ كە تەنیا ئیرەییان پێ نابەن، بەڵكو لەهەمانكاتیشدا متانەیان پێیانە و بەردەوام چاودێرییان ناكەن.
پێنجەم: مامەڵەكردنی ژنان بە رۆحێكی هاوڕێیانە و هەروەها قسەخۆشی و گاڵتەئامێزانەوە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە پیاوان حەزیان لێیە و دەبێتە هۆی بەختەوەریی خێزان.
شەشەم: مرۆڤەكان بێ كەموكوڕی نین و ژیانێكی نموونەیشیان نابێت، لەو رووەوە پیاوان زیاتر ئەو ژنانەیان خۆشدەوێ رەخنەی زۆریان لێناگرن و هەوڵی گۆڕینی سروشتیشیان نادەن و ئاسایی و سروشتی دەژین و هەوڵی لاساییكردنەوە نادەن.
حەوتەم: ئەو ژنانەی تێڕوانینێكی گەشبینانەیان بۆ ژیان هەیە زیاتر دەتوانن پەیوەندییەكی تەندروستیان لەگەڵ پیاوەكانیان هەبێت، هەروەها دەبنە جێگا سەرنجی پیاوەكانیان و ئەوانیش زیاتر خۆشیاندەوێن، چونكە ژیان پڕە لە كێشە و پێویستە بە گەشبینییەوە خۆت لەگەڵی رابهێنیت.
هەشتەم: ژنانی رۆشنبیر، گەشبین، سادە و خاكی زیاتر دەبنە هۆی بەختەوەری خێزان و جێگا سەرنجی پیاوەكانیان، هەروەها پیاوان زووتر عاشقی ئەو جۆرە ژنانە دەبن كە ئەو سیفاتانەیان تێدایە.
نۆیەم: داهێنان و دەستڕەنگینی پەیوەندییەكانی ژن و پیاو جوانتر دەكەن، پیاوان پێیان خۆشە ژنەكانیان وەكو هەژەندێك وێنەیەكی دروستكراوی خۆیان پیشان بدەن، یان شیعر و چیرۆكێك بنووسن و بۆیانی بخوێننەوە و ئەوەش هێندەی تر پیاوان عاشقی ژنان دەكەن.
دەیەم: ئەو ژنانەی توانای بڕیاردانیان نییە دەبنە هۆی بێ هیوابوونی پیاوەكانیان، پیاوان پێیان خۆشە ژنەكانیان خاوەن بیروبۆچوونی خۆیان بن و بۆ هەموو شتێك نەگەڕێنەوە بۆیان.
خانمی بەڕێز... تۆش هەوڵبدە زۆرینەی ئەو سیفەتانەت تێدا بێت