راپۆرت
رۆڵی ئێران لە سوریا و عیراق پاش كوژرانی سولەیمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین - هێمن سەعید
پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی، سەركردەی سوپای قودسی ئێران، لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە؛ ئێران بەڵێنی دا بە تۆڵەكردنەوەی توند لە هێزەكانی ئەو وڵاتە. بەشێك لە چاودێرانی سیاسیی، لەو بڕوایەدا بوون بەرەیەكی نوێی جەنگی فراوان لە نێوان ئێران و ئەمریكادا بكرێتەوە و خاكی عیراق و سوریاش مەیدانی ئەو جەنگە دەبن.
پاش شەش مانگ لە كوژرانی قاسم سولەیمانی، دەركەوت هەڕەشەكانی ئێران هەر بانگەشەن و نەبوون بە كردار، هەرچەندە پاش چەند رۆژیك، ئێران چەند موشەكێكی ئاڕاستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق كرد، بەڵام لەلایەن بەشێك لە چاودێران و دەزگاكانی راگەیاندنەوە بە گاڵتەجاڕیی ناوبرا و لە رووی سیاسی و سەربازیشەوە زیاتر شكۆی ئێرانی پێ شكا و شەرمەزاریی بۆ بەرپرسە ئێرانییەكان دروستكرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە "پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئێران لە عیراق كەمبووەتەوە و زیاتر بە شێوەی شاراوە ئەنجام دەدرێن".
هەروەها لە راپۆرتێكی "زە تایمز"ی ئیسرائیلیدا هاتووە "بەشێك لە هێزەكانی ئێران لە سوریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بە پاشەكشە كردووە و بنكە سەربازییەكانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ ئێران".
پێشتریش سایتی نەدائی سوریا، لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردبوو "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، گەشتەكانی ئێران بۆ سوریا بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازیی، لەسەدا پەنجا كەمیكردووە".
لە لایەكی دیكەوە، هەندێك لە چاودێرانی سیاسیی، باس لە قۆناغێكی نوێ لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەكەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و هەندێكیشیان بە پاشەكشە و چەقبەستوویی ناوی دەبەن، بەڵام هێشتا روون نییە ئێران چی دەوێت و دەیەوێت چی بكات!؟
بەشێك لە هەواڵی ئاژانسە عەرەبییەكان، لە كاتی سەردانیكردنی ئیسماعیل قائانی، شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی بۆ عیراق، باسیان لە گەیاندنی پەیامی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كرد بۆ دۆست و لایەنگرەكانیان لە عیراق و تیایدا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە قائانی ئەوەی پی راگەیاندون كە ئەوان عیراق بۆ ئەمریكا بەجێدەهێڵن.
ئاژانسی رۆیتەرز، لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بە قسەی بەرپرسێكی باڵای ئێرانی كردووە كە دەڵێت: "هەندێك جار پێویست دەكات هەنگاوێك بچیتە دواوە و چاودێریی بارودۆخ بكەیت و پاشان بەشێوەیەکی واقیعی پلانی بۆ دابنێیت". ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرانبەر ئەمریكا و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی دیپلۆماسیی نەرم كە نەگاتە ئاستی بەریەككەوتنی سەربازیی لەگەڵ ئەمریكا.
بەپێی بۆچوونی هەندێك لە چاودێرانی سیاسیی، لە ئێستادا ئێران كار بۆ قۆناغی پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عیراق و ئاسانكاریی دەكات بۆ هەرچی زووتری پاشەكشەی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا، چونكە ئێران ئەوەی بۆ ئاشكرا بووە بە درێژەدان بە گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ ئەمریكا، هەلی مانەوەی زیاتر دەدات بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە بیانووی ناسەقامگیریی سیاسی.
لە راپۆرتەكەی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوەشكراوە کە "ئێران چاوەڕوانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە لە ناوچەكە، هەتا ئەو كاتەش خۆی دوورەپەرێز دەگرێت لە دەستوەردانەكانی لە ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە، چونكە بە كوژرانی قاسم سولەیمانی؛ ئێران بۆی دەركەوت توانای رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ ئەمریكا نییە و زیادبوونی گرژییەكان بە زیانی دەشكێتەوە".
هەر بەپێی سەرچاوەكەی رۆیتەرز "بەرپرسانی ئێران، دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی، ئامادەی گفتوگۆكردنن لەگەڵ بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عیراق، بۆ دروستكردنی متمانە و بۆ ئەو مەبەستەش فشار دەخەنە سەر هاوپەیمانەكانیان لە ناوخۆی عیراق بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی مامناوەند بۆ كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسیی عیراق".
وەك ئاشكرایە، بەشێكی زۆر لە سەركردە عیراقی و سورییەكان كە لە ئێستادا خاوەنی دەسەڵات و هێزی سەربازی و گروپ و كەتیبەی چەكدارین و سەر بە ئێرانن و تەنیا بڕیار لەوانەوە وەردەگرن و ئەو كارانە دەكەن كە لەلایەن ئێرانەوە پێیان دەسپێردرێت، بێدەنگی و رازیبوونی ئەو سەركردانە لە ئێستادا؛ ئاماژەی روونە بۆ جۆرێكی دیكەی سیاسەتی ئێران، كە ئەویش پاشەكشەی ئێرانە لە مەیدانی ململانێی ئەمریكا و گرتنەبەری قۆناغێكی نوێ لە سیاسەتی دەرەوە لە ناوچەكەدا.
لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی عیراق، لە سەرەتادا ئێران بەشدارێكی شاراوەی كاریگەر بوو بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكە و زەبرێکی زۆری گەیاندە خۆپیشاندەران و هەوڵی جددیی دا بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، بەڵام پاش ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخەكە، ئێران لەوە تێگەیشت هەتا بارودۆخی ناوخۆی عیراق ئاڵۆزتر بێت بە زیانی دەشکێتەوە و لە بەرانبەردا سوودی بۆ ئەمریكا دەبێت و رێگە خۆش دەكات بۆ مانەوەی هێزەكانی لە عیراق، بۆیە یەكێك لەو كارانەی زۆر بە جددی هەوڵی بۆ دا؛ پەسەندكردنی یاسای دەركردنی هێزە بیانییەکان بوو لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە.
هەروەها بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز؛ سێ بەرپرسی باڵای ئێران، بەتایبەت كار بۆ خێراكردنی بڕیاری كشانەوەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریكا لە عیراق دەكەن.
پاش دەست لەكار كێشانەوەی عەبدولمەهدی و شكستی بەربژێركردنی چەند كاندیدێك و رەتكردنەوەی بەشێك لەو كاندیدانە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە بە بیانووی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی و درزخستنە نێوان كورد و سوننە، ئێران هەوڵیدا دۆخی عیراق بەرەو سەقامگیریی بڕوات. ئەوە بوو لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقی كرد و لە كۆشكی كۆماری دیدارێكیان ساز دا. لە پاش ئەو دیدارە، وەك لە راپۆرتەكەی رۆیتەرزدا ئاماژەی پێكردووە؛ بە روونیی دەركەوت كاروبارەكان زیاتر ئاسان بوون و بەرەوپێشچوونی زیاتریان بەخۆوەبینی.
هەر لە راپۆرتەكەی رۆیتەرزدا هاتووە "پێش چەند كاژێرێك لە دەنگدانی پەرلەمانی عیراق بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، حەسەن دانائی فەڕ، بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق، سەرۆكی حیزب و كوتلەكانیان رازیکردووە بۆ دەنگدان بە كازمی و پشتیوانیكردنی".
راپۆرتەكە، لەسەر زاری بەرپرسێكی كەتیبەی چەكداریی نزیك لە رێكخراوی بەدر لە عیراق، ئاماژەی بەوە كردووە "نامەی شاندی ئێرانی، روون و ئاشكرا بووە كەوا؛ كازمی تاكە هەڵبژاردەیە بۆ پارێزگاریكردن لە مانەوەی ئاسایشی عیراق و سپیكردنەوەی (رووی رەشی ئێران)".
بەرپرسانی رۆژئاوا، وایدادەنێن؛ تاران حەز دەكات لە ئێستادا سنوورێك دابنێت بۆ گرژییە سەربازییەكانی لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام هیچ بەڵگەیەكیش نییە بۆ هێوركردنەوەیەكی گشتیی لە ناوچەكە.