راپۆرت
ئابووریی كوردستان و قەیرانی وتارەكەی مەسرور بارزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
هێمن سەعید - ئینستتیوتی نارین
٢٣ی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا؛ باسی لە 27 ملیار دۆلاری قەرزی سەر حكومەتەكەی كرد.
ئەو پەیامەی سەرۆكی حكومەت، كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا؛ لەلایەن كەسایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنە جیاوازەكان و نووسەر و رۆژنامەنووسان، لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كرا. تەنانەت سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای حزبی و حكومی؛ رەتیانكردەوە حكومەت ئەو بڕە پارەیە قەرزار بێت.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، لەمیانەی بەشداریكردنی لەم راپۆرتەی ئینستتیوتی نارین، ئەوەی راگەیاند "هیچ دیار نییە حكومەت ئەو بڕە پارەیە قەرزار بێت، ئەگەر لە حاڵەتێكدا راست بێت و حكومەت ئەو بڕە پارەیە قەرزار بێت؛ ئەوا تەنیا قەرزاری ناوخۆیە، وەك: كۆمپانیاكان و مووچەی فەرمانبەران".
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی وت "باشترین چارەسەر بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی حكومەتی تێكەوتووە؛ دەبێت هەولێر بگەڕێتەوە بەغدا، تا لەو رێگەیەوە بتوانێت قەرز لە دەرەوە بهێنێت و مووچەی فەرمانبەرانی پێبدات و بەشێك لەو قەرزەی سەرشانی سووك بكات و لە داهاتوویەكی دووردا قەرزەكانی هەمووی بداتەوە، چونكە بەهۆی ئەو بارودۆخەی جیهان و عیراقی گرتووەتەوە، پێناچێت بەم نزیكانە ئەو قەیرانە ئابوورییە كۆتایی پێبێت".
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا تووشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بوونەتەوە. لە لایەك خەمی مووچەكانیانە و لە لایەكی دیكە خەمی داهاتووی نەوەكانیان، چونكە بەشێك لە هاوڵاتیان لەو بڕوایەدان ئەو بڕە پارەی كە بەهۆی نەدانی مووچەوە كەوتووەتە لای حكومەت، ناتوانن وەریگرنەوە و ترسیان لەوەیە لە ئێستا و لە داهاتووشدا حكومەت نەتوانێت مووچەكانیان دابینبكات.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "ئەگەر حكومەت قەرزار بێت، كە دیار نییە وابێت، ئەوا حكومەت خۆی بەرپرسە، چونكە هیچ یاسایەك نییە رێگە بدات بە حكومەتی هەرێم قەرز لە دەرەوە بكات. لەبەرئەوەی بودجە نایەتە پەرلەمان و حكومەتیش هیچ شەفاف نییە لە داهات و خەرجی و پاشەكەوت و قەرزەكانی؛ گومان دەكرێت حكومەت ئەو بڕە پارە زۆرە قەرزار بێت، بۆیە دەبێت پەرلەمان دانیشتنی تایبەتی لەبارەوە بكات و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن تا روونكردنەوە بدەن لەسەر ئەو قەررزە، كە ئایا راستە حكومەت قەرزارە؟ ئەگەر قەرزارە قەرزاری كێیە و بۆچی قەرزی كردووە و لە چیدا خەجیكردووە؟ دەبێت هەموو ئەوانە روونبكرێنەوە".
هەروەها وتی "ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ناتوانین بەرگریی لە حكومەتێك بكەین كە مووچە نەدات و نەزانین قەرزارە یاخود نا، ئێمە نوێنەری خەڵكین و ناچینە ژێر باری بەرژەوەندیی بەرتەسكی حیزبی، راستە حیزبەكەمان شەریكە لەم حكومەتە، بەڵام بەرگری لە كاری ناڕەوای حكومەت بەرانبەر هاوڵاتیان ناكەین و پرسیاری جدیمان هەیە و دەبێت روونكردنەوە بدرێت بۆچی حكومەت مووچەی پێ دابین ناكرێت، چونكە ناگونجێت مانگانە بایی 700 ملیۆن دۆلار نەوت بفرۆشرێت و تەنیا 400 ملیۆنی بگەڕێتەوە بۆ حكومەت".
ئەگەرچی بە قسە و نووسین، زۆر وترا لەسەر ئەو لێدوانەی سەرۆكی حكومەت، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی كرداریی لەلایەن حزب و كەسایەتی و ئەندامانی پەرلەمانەوە نابینرێت بۆ بەدواچوون و دەرخستنی راستیی ئەو بابەتە و ئاشكراكردنی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "ئێمە بە گوفتار كار ناكەین، بەڵكو بە كردار دەیسەلمێنین چی دەكەین، خەڵكیش ئازادە چی دەڵێت. ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ گومانێكمان لە دامەزراوەكانی حكومەت نییە، بەڵام داوامان لە حكومەت كردووە وردەكاریی ئەو بابەتەمان بۆ بنێرن و حكومەتیش رەزامەند بووە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو بابەتە بنێرێتە پەرلەمان، كاتێكیش هاتە پەرلەمان؛ گفتوگۆی لەبارەوە دەكەین و ئەگەر گومانێك یان پرسیارێكمان لەسەر هەر بەشێكی هەبێت، داوای روونكردنەوە دەكەین".
هەروەها ئەوەشی وت "حكومەت دژی خەڵك نییە تا بكەوینە گیانی و وەك هەندێك كەس بڵێین لە رژێمی بەعس خراپترە، ئەو كەسانەشی وادەڵێن، كورد نین".
ئاشكرایە هەرێمی كوردستان خاوەنی ئابوورییەكی بەهێزی ناوخۆیە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوە كانزاییەكانی ژێر زەوی، هەروەها مانگانە داهاتێكی زۆری ناوخۆیی لە رێگەی خاڵە سنوورییەكان و باجی سەر كۆمپانیا و بەرهەمهێنانی پرۆژەكان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەرجییەكی زۆری هەیە و بەشێكی زۆری ئەو خەرجییەش بۆ مووچەی فەرمانبەرانە.
لەمیانەی بەشداریكردنی لەم راپۆرتەی ئینستتیوتی ناریندا، ئابووریناس، نەوزاد شێخ كامیل، راگەیاند "حكومەتی هەرێم گرفتی ئیداریی هەیە نەك گرفتی ئابووری، چونكە هەرێمی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە بەهێزە و دەتوانێت داهاتی نەك تەنیا پێنج ملیۆن كەس، بەڵكو زیاتر لە 20 ملیۆن كەس دابین بكات و دەستی كاری زۆری هەیە، چونكە ژمارەیەكی زۆر گەنجی هەیە كە دەتوانرێت لە داهاتوودا پشتیان پێببەسترێت بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری".
ئەو ئابووریناسە وتیشی "ئەو قەرزەی حكومەت، تەنیا یەك ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكییە و نزیكەی پێنج ملیار دۆلاریشی قەرزی كۆمپانیاكانە، ئەوەی دەمێنێتەوە قەرزی ناوخۆیە و هیچ زیادە (سوو)یەكی ناچێتە سەر، بۆیە حكومەت ئەگەر پلانێكی وردی بۆ دابنێت، ئەوا دەتوانێت لە داهاتوویەكی نزیكدا قەرزەكەی سەرشانیشی بداتەوە و مووچەی مووچەخۆرانیش دابین بکات".

*ئەم راپۆرتە لەلایەن هێمن سەعید، توێژەر لە ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە ئامادەكراوە.