عیراقی
مستەفا کازمی: به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینان ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایدەگەیەنێت له به‌رپرسانی ئه‌منییه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه كه هه‌وڵێكی تیرۆركردنی له ئارادا بووه ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی شاری موسڵی كردووه ئاماژەی بەوەشکرد به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینیان ناكرێتەوە.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا رایگەیاند "رۆژی 10ی حوزه‌یران له یاده‌وه‌ری عیراقییه‌كان رۆژێكی كاره‌ساتبار بووە، ئه‌ویش رۆژی كه‌وتنی مووسڵ بوو هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنی مووسڵ خراپی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "به‌هێز و قوربانیدانی سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان، له‌وانه پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد توانرا خه‌ونه‌كانی داعش له گۆڕ بنرێن".
وتی "ده‌وڵه‌تی عیراق شه‌كه‌ت بووه به هۆی مووچه‌خۆرانه‌وه له عیراقدا له كۆی كه‌متر له 40 ملیۆن چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ر هه‌یه وڵاتانی دیكه به‌و جۆره نییه و له كۆی نه‌وه‌د ملیۆن دانیشتوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ر نییه، چونكه له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا هه‌زاران كه‌س دامه‌زراوون و ئه‌مه‌ش له هیچ وڵاتێكدا وێنه‌ی نییه، عیراق له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌دایه ئێستا كاتی درووشم نییه".

هەروەها کازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو "دوێنێ باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی خانه‌نیشنی كرابوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینان ناكرێت".
کازمی وتیشی "زۆر نه‌نگییه یاری به هه‌ستی عێراقییه‌كان بكرێت. كه‌سانێك زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، بۆچی..؟ پێیان ده‌ڵێین له نێوان مووچه‌كانتان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن له هیچ وڵاتێك شتی له‌و جۆره نییه".