عیراقی
ئەمریكا سەربازەكانی لە عیراق كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەچوارچێوەی گفتوگۆ و رێككەوتنەكانیاندا، عیراق و ئەمریكا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە لەبواری ئاسایش و رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و ئابووریی و وزە و كاروباری و سیاسیی و پەیوەندییە رۆشنبیریەكانەوە گفتوگۆكراوە، ئەمریكاش دەیەوێت هێزەكانی لە عیراق كەمبكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، گفتوگۆكە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژیی ساڵی 2008ی نێوانیانە كە لە رێگەی ڤیدیۆ ئۆنلاینەوە بەڕێوەچووە، وەفدی عیراق بە سەرۆكایەتی عەبدولكەریم هاشم مستەفا نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و لە ئەمریكاش دەیڤد هێڵ نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری سیاسیی سەرۆكایەتی كردووە.
بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا تەئكیدیان لە بنەما باوەڕپێكراوەكان كردووەتەوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژیی نێوانیان، لەگەڵ ئاڵوگۆڕی زانیارییە دیبلۆماسییەكان، هەروەها ئەمریكا جەختی لە رێزگرتنی سەروەریی عیراق و یەك پارچەیی كردووەتەوە لەگەڵ ئەو بڕیارانەش، كە لەوبارەیەوە لەلایەن دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردنی عیراقەوە دەرچوون.
پەیوەست بە كاروباری ئابووریی و وزە، هەردوو وڵات باسیان لەو ئاڵنگارییە ئابوورییانە كردووەتەوە، كە ئێستا لە عیراق لە چوارچێوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت رووبەڕووی بووەتەوە، بە تایبەت كە عیراق ئێستا پێویستی بە چاكسازیی ئابووریی جەوهەری هەیە.
هەروەها، ئەمریكا باسی لە زیادكردنی وەبەرهێنە ئابوورییەكان كردووەتەوە لە عیراق، بۆ كاركردن بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق لە پێناو یارمەتیدان بۆ بەهێزكردنی پاڵپشتیی نێودەوڵەتیی و هەوڵدانی حكومەتی عیراق بۆ چاكسازیی، بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پرۆژە سەرمایەگوزارییەكانەوە كردووە بە هاوبەشیی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە بوارەكانی وزەو كەرتەكانی دیكە، پەیوەندیدار بەوەی كە مەرجەكانی كار فەراهەم بكات.
لەبواری سیاسییشەوە ئەمریكا پاڵپشتی خۆی بۆ عیراق دووپاتكردووەتەوە نەك تەنها لە رێگەی هاوكاریی نزیكی دوو لایەنە لە بوارەكانی ئەمن و سیاسیی، وەك چۆن پاڵپشتی عیراق بووە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یارمەتیدانی عیراق كردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و ئەنجامدانی چاكسازیی بەشێوەیەك كە لە ئاست ڕەزامەندیی گەلی عیراقدا بێت.
ئەمریكا بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانی جەختی لەسەر هاوكارییكردنی بەردەوام كردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پاڵپشیكردنی سەروەری یاسا لە عیراق و مافی مرۆڤ و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاسانكاریی بۆیان، بەتایبەت ئەو پێكهاتانەی، كە روبەڕووی لەناوبردن بوونەتەوە لەلایەن داعشەوە.
لەبارەی ئەمنیەتی هاوبەشیشەوە، هەردوو وڵات لەژێر رۆشنایی بەردەوام لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و كەمكردنەوەی هێزەكانی بەردەوامی هێزەكانی ئەمریكا بۆ گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی عیراق، لەبارەی ئایندەی ئەو سەربازانەی دیكەی كە لەسەر خاكی عێراق ماون، لەوچوارچێوەیەدا ئەمریكا هەوڵ نادات هێزەكانی بۆ هەمیشە لە عیراق بمێننەوە، بەڵكو هەردوولا رێككەوتون لەسەر چوارچێوەی رێككەوتنە ستراتیژییەكەی نێوانیان لە ساڵی 2008 كە باس لە هاوكاریی ئەمنی دەكات لەسەر بنەمای رێككەوتنە ئاڵوگۆڕەكان، هەروەها لەسەر حكومەتی عیراقیش پێویستە كە پارێزگاری لە هێزەكانی هاوپەیمانان بكات بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە: هەردوو وڵات بڕیاریاندا لە مانگی تەمموزی داهاتوودا لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆی زیاتر لە واشنتۆن ئەنجام بدەن.