کوردستانی
خوێندنگاکان سه‌باره‌ت به ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی ئاگادار ده‌کرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- شه‌هێن وه‌هاب
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تائێستا هیچ ڕێنماییه‌کی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه و خۆپاراستن له ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی بۆ خوێندنگاکان ده‌رنه‌کردوه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له په‌تای وه‌رزی.
به‌کر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی به‌مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "وه‌زاره‌تی په‌رروه‌رده بۆ خۆپاراستن له ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی هیچ رێنماییه‌کی دانه‌به‌زاندوه بۆ خوێندنگاکان، چونکه له پشودا بووین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "سبه‌ی ده‌ست ده‌کرێته‌وه به ده‌وامی فه‌رمی و بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره به دڵنیاییه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێنمایی خۆی ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شکرد "پێشتر رێنمایی تایبه‌ت دابه‌زیوه بۆ خوێندگاکان بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی فرۆشگاکان و قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی هه‌ندێک خواردن، رێنمای تایبه‌تیش دراوه به ئیداره‌ی خوێندنگاکان بۆ پاک‌وخاوێنی تانکی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندکاران".

بیروڕا