کوردستانی
کاوە عەلی: هەردوو حکومەت سزای مووچەخۆران دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد سزادانی مووچەخۆرانی هەرێم بە بیانووی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری بۆ بەندەری جیهان تەنها بیانوویەکی ناڕاست و دروستکراوە و کاتبەڕێکردنە.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر کۆمپانیای روسنەفتی روسی کە لە 60% و کۆمپانیای کار لە 40% خاوەنی بۆری بۆ جەیهان بەهۆی نرخەوە، گرفتیان هەبوو یان گرفتیان دروستکرد لە هەناردەی نەوتی هەرێم و رازی نەبوون، رێگای جێگرەوە چییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023-2025 ماددەی 12/ دووەم/ ب، لە هەر حاڵەتێک ئەگەر نەتوانرا نەوت هەناردە بکرێت، ئەوا نەوتی بەرهەمهاتوو رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق دەکرێت بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ یان هەر پێویستیەکی تر کە وەزارەتی نەوت دیاریدەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆمپانیاکان کە رێگرن لە رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ ، بە هەمانشێوە بیانووە ، چونکە لە 7/14 وە 7/16، کۆمپانیاکان رایانگەیاندووە کە هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراقیان ئاگادارکردووەتەوە تاوەکو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت ، پابەند نابن، واتە باش دەزانن کات لەبەرژەوەندی هەردوو حکومەت و کۆمپانیاکانە و لە زیانی هاوڵاتییانە، ناکرێت هەردوو حکومەت تەنها چاویان لە ئازاردانی مووچەخۆرانی هەرێم بێت".
ب ح

بیروڕا