عیراقی

"سودانیش به‌ ده‌رده‌كه‌ى عه‌بادیی ده‌چێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"سودانیش به‌ ده‌رده‌كه‌ى عه‌بادیی ده‌چێت"

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، خولی دووەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەدەستناهێنێتەوە.

عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "سودانى ناتوانێت بۆ خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیی ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت، ئەو دەنگانەی بەدەستی دەهێنێت هەر چەندێك بێت، چونکە فاکتەری یەکلاکەرەوە، رێککەوتنی سیاسییە".

باسى له‌وه‌شكرد "لیستی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی دەکات، کاتێک نەیتوانی پۆستی سەرۆکایەتیی بەدەستبهێنێتەوە، هەڵوەری،  هەمان شت لەگەڵ سودانیش روودەداتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سودانی خۆی كوشتووە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی و ئەوەش بەڕوونی لە كارەكانیدا دیارە، رۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگی  و ئەوەی پێشكەشی كردووە پەراوێزی خستووە، سودانى ئەوەى لێ چاوەڕوان نەدەکرا".

ع
Qaiwan
Qaiwan