عیراقی
"به ههوڵى سودانى هێزهكانى هاوپهیمانان دهكشێنهوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگهیاند، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت و بەبێ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران رووینەدەدا.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگهیاند "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت و نیشاندەری توانای عیراقە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی کەسانی دیکە هەبێت".
وتیشى "ئەمە بەبێ هەوڵ و پێداگریی سیاسیی و پێداگریی محهمهد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم فایلە، رووینەدەدا، وەک چۆن فایلی یونامی داخست".
ئهوهش لهكاتێكدایه باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە عیراق پێشتر رایگەیاندبوو کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوو قۆڵی.
ع
بیروڕا


