کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پڕۆژە یاسای چاکسازی پڕۆژە یاساییەکی گرنگە لە ئێستادا خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و لە پەرلەمانی کوردستان سیفەتی پەلەی پێدراوە و چاوەڕێی تەواو بوونی راپۆڕتی لیژنەکان دەکرێت سەبارەت بەو پڕۆژە یاساییە.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە بەگشتی تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی هەبوو".
ئاماژە بەوەشکرد "بەگشتی پڕۆژە یاساکە باشە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
باڵانبۆ محەمەد وتیشی "لە پڕۆژە یاسای چاکسازیدا دەستەی قەزایی لێدەرکراوە کە بڕی مووچەکانیان 15ملیۆنە لە کاتێکدا دەبوو ئەوانیش بگرێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر پڕۆژە یاساکە جێبەجێ بکرێت ئەو رێژەی دیاریکراوە بۆ بڕینی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان لە لیواوە بەرەو سەر دەیگرێتەوە و پێشمەرگە ناگرێتەوە".

بیروڕا