کوردستانی

بەنداوێکی نوێ دروست دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنداوێکی نوێ دروست دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵە کارکردن لە بەنداوی باوەنور کە دەکەوێتە ناحیەی باوەنور لە ئیدارەی گەرمیان وەستاوە دووبارە دەست بە کارەکان کراوەتەوە بۆ تەواو بوونی بەنداوەکە.

عەزیز محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور بە مەودا میدیای راگەیاند "سەنتەری جێبەجێکاری پڕۆژەکە ماوەی 15 رۆژە کارکردنی لە بەنداوی باوەنور دەستی پێکردووەتەوە".

بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور وتیشی "لە ئێستادا ئەو زەرەرو زیانانە چاک دەکرێنەوە کە پێشتر بەهۆی وەستانی پڕۆژەکەوە بەر بەنداوەکە کەتووە، هەروەها لە دوای 15ی شوباتی 2020 بەتەواوی دەست بەکارەکان دەکرێت تێیدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەنداوەکە لەسەر رووباری سیروان دروست دەکرێت و بەندواێکی ستراتیژییە و وزەی کارەبا بەرهەم دەهێنیت و بڕی زیاتر لە 200 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە". 
Qaiwan
Qaiwan