کوردستانی
ئەمڕۆ دەرگای مزگەوتەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا لە ئەمڕۆ شەممەوە 25ی تەموزی 2020 دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت نوێژی جەژن و هەینی ئەنجام نادرێت لە مزگەوتەکان.
فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 25ی تەموزی 2020 لە شاری سلێمانی دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "نوێژی پێنج فەرزە لە مزگەوتەکان ئەنجا دەدرێت، بەڵام نوێژی جەژن و هەینی ئەنجام نادرێت لە مزگەوتەکان لەبەر ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت".
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لە دوای جەژنەوە نوێژکردن لە مزگەوتەکان ئاسایی دەبێتەوە و نوێژی هەینیش ئەنجام دەدرێت".
س.س