جیهانی

روانگەی سوریا: توركیا 17 هەزار چەكداری ناردووەتە لیبیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


روانگەی سوریا: توركیا 17 هەزار چەكداری ناردووەتە لیبیا
مەودا میدیا-

 روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە" ژمارەی ئەو چەكدارانەی لەلایەن  توركیاوە رەوانەی لیبیا كراون گەیشتووەتە 17 هەزار چەكدار.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە" دەوڵەتی توركیا هێشتا بەردەوامە لە ناردنی چەكدارە توندڕەوەكان بۆ لیبیا تا لە شەڕدا پشتیوانی لە حكومەتی هاوپەیمانی (لە تەرابلوس) بكەن، هەروەها لە هەوڵی ئەوەدایە تا چەكداری زیاتر لە توركیا پەروەردە بكات و بیاننێرێتە لیبیا".

روانگەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو"لەو 17 هەزار چەكدارەی نێردراونەتە لیبیا، نزیكەی شەش هەزار كەسیان دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكانیان گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، لە كاتێكدا ژمارەیەكیان لە ئەنجامی شەڕەكانی ناو سوریا ئاوارەی توركیا بوون".

وەك روانگەی سوریا ئاماژەی پێكردووە" لە كۆی ئەو چەكدارانەی نێردراون بۆ لیبیا 350 كەسیان منداڵن و تەمەنیان لە ژێر 18ساڵییدایە، هەروەها باسی ئەوەش كراوە دوو هەزار 500 چەكداریان هاوڵاتی "تونسین" كە لە توركیا پەروەردە كراون و بەشێكیشیان كە ژمارەیان نەزانراوە سۆماڵین".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان