عیراقی
نوری مالیکی مەرج بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پاش رەخنەگرتنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق و مەرج بۆ ئەنجامدانی دادەنێت و روونیدەکاتەوە هەڵبژاردنەکان دەستپێکی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای عیراق بێت و پیشاندەری گرنگیدانە بە بەشداری نیشتمانی لە پرۆسەی سیاسی.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت "ئەگەر هەڵبژاردنەکان زووتر، شەفاف، بێ تەزویر، بە دەرفەت و بەشداری بەرانبەر و بەدەر لە دەستێوەردانی چەک و توندووتیژی بێت ئەوا لەگەڵیداین".
دەشڵێت " هەڵبژاردنی پێشوەختە لە چوارچێوەی دەستووردا بێت و هەڵبژاردنەکان دەسپێکی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای عیراق بێت پشتگیری دەکەین".
ک. ر