کوردستانی

کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە دەکوژرێت، کە پیشەی پێشمەرگەیە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە، هەروەها لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.

موقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "شەوی رابردوو لەناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراوە و کوژرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەوتەی برایەکی ناوبراو براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە، درەنگانێکی شەوی رابردوو لەلایەن کوڕی مامی کە دانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan