عیراقی

بەشیر حەداد پێنج مەرج بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشیر حەداد پێنج مەرج بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دادەنێت
مەودا میدیا-

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عیراق لەپێشینەی كارەكانی حكومەتە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج خاڵ دەخاتەڕوو بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكە.

د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە نووسیویەتی "دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عیراق لەپێشینەی كارەكانی حكومەتە، بەڵام دابینكردنی پێدوایستییە تەشریعی و دارایی و هونەرییەكان و گەڕاندنەوەی شكۆی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان دەبنە گرەنتی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكە".

حەداد ئەوەشی وتووە "رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردانی پەرلەمانی عیراق و پشتیوانیكردنی داواكارییەكانی جەماوەر لە بوونی شەفافیەت و راستگۆیی بۆ هەڵبژاردنەكە گرنگن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan