کوردستانی
لەم کاتەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 12ی ئامادەیی وێژەی و زانستی کۆتایی پێدێت، بەڵام وەک بەڕێوبەری ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدا 11ی ئاب تاقیکردنەوەکان کۆتایی دێت، چونکە خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کۆتا تاقیکردنەوەیان لەو کاتە ئەنجام دەدەن.
هەردی مەعروف، بەڕێوبەری ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 12ی ئامادەیی وێژەی و زانستی کۆتایی پێدێت، بەڵام لە 8ی ئاب تاقیکردنەوەکانی زمانی تورکمانی و سریانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی تاقیکردنەوەیەکیان ماوە کە 11ی ئەنجامی دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "11ی ئاب تاقیکردنەوەکان کۆتایی دێت، هەروەها بەگشتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو وە هەر خوێندکارێکیش بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانیبێت تاقیکردنەوە ئەنجام بدات لە وەرزی دووەمدا مافی ئەوەی هەیە تاقیکردنەوە بکات".
لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ناوبراو وتی "لە دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان پێدەچێت لە دوای هەفتەیەک ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رابگەیەندرێت".
س.س