کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان داوای راپۆرت لە حکومەتی هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی مانگێکە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ە دوای مانگێکی دیکە ئێمە داوای راپۆرت دەکەین لە حکومەت لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاساکە.
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کاتەی یاسای چاکسازی پەسەندکرا ئێمە وەک لیژنەی یاسایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دانیشتین و وا بڕیار درا دوای جێبەجێکردنی یاساکە دوو مانگی یان سێ مانگ جارێک راپۆرتی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بداتە پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ماوەی مانگێکە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتەکان، بۆیە لە دوای مانگێکی دیکە ئێمە داوای راپۆڕت دەکەین لە حکومەت لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاساکە لە وەزارەتەکاندا".
جێگای ئاماژەیە، لەمانگی ئایاری 2020 بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینیدا پەسەندکرا، لەدوای ماوەیەک لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
س.س