جیهانی
وڵاتێكی عەرەبی داوا دەكات فەرەنسا داگیری بكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەنسا سەردانی لوبنانی كرد و لە وتەیەكیشدا داوای كرد وڵاتانی جیهان پشتیوانی لوبنان بكەن بۆ سەقامگیری زیاتر و گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە شوێنی تەقینەوەكەی بەسەركردەوە و راشیگەیاند "فەرەنسا بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی لوبنان و خەڵكەكەی دەكات".
لەلایەكی دیكەوە بەشێك لە هاوڵاتیانی لوبنان و دانیشتوانی بەیروت 30 هەزار واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ گەیاندنی بە ئیمانوێل ماكرۆن بەمەبەستی گەڕانەوەی فەرەنسا بۆ وڵاتەكەیان و داگیركردنەوەی لوبنان.
بەپێی هەواڵێكی بی بی سی هاتووە "تائێستا 30 هەزار كەس واژۆی ئەوەیان كردووە كە فەرەنسا بگەڕێتەوە لوبنان و وڵاتەكەیان داگیربكاتەوە بۆ ئەوەی لەدەست دەسەڵاتدارە گەندەڵەكانی ئێستا رزگاریان ببێت".
دوای كۆتاییهاتنی شەڕی یەكەمی جیهانی و دابەشكردنی دەستكەوتەكانی شەڕ و ویلایەتەكانی دەوڵەتی عوسمانی بەسەر براوەكانی شەڕدا، لە ساڵی 1920ەوە لوبنان بووە یەكێك لەو ناوچانەی بەر فەرەنسا كەوت و تا ساڵی 1943 كەوا لوبنان سەربەخۆیی خۆی لە داگیركاری فەرەنسا راگەیاند و ساڵی 1946یش سەربازەكانی لە لوبنان بەتەواوی كشاندەوە.
خ.غ