راپۆرت
بۆمی چێندراو لە تەقینەوەدایە- دوای بەیرووت هۆشداری لەبارەی تاران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
چەند بەرپرسێكی باڵای شاری تاران ، پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەدەن لەوەی شارەكە بەهۆی بوونی چەند كارگەیەكی كیمیایی و ئەمباری سوتەمەنی دانیشتوانەكەی لە مەترسیدان ، داواش دەكەن بەزوویی كێشەكان چارەسەر بكرێن، تا وەك خۆیان دەڵێن رێگری بكرێت لەوەی كارەساتێكی وەك ئەوەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان دووبارە ببێتەوە.
دوای رۆژێك لە هۆشداری ئەندامێكی ئەنجومەنی شاری تاران، لە ئەگەری روودانی كارەسات لە ناوەڕاستی پایتەخت، سەرۆكی رێكخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە تاران ئاشكرایدەكات چەند كۆگایەكی كیمیایی لەناو تاران مەترسیی زۆریان بۆ سەر شارەكە دروستكردووە.
دوای بەیرووت هۆشداری لەبارەی تارانەوە دەدرێت
رەزا كەرەمی ، سەرۆكی رێكخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە تاران، بە ئاژانسی "بۆرنا" ی وتووە " دوو كارگەی وەبەرهێنانی كیمیایی لە ناوچەكانی " بەعسەت" و "شەمیران" هەن كە لابردنیان داواكارییەكی نیشتیمانییە نەك ناوچەیی ".
كەرەمی ئەوەشی خستووەتەڕوو " چۆڵكردنی ئەو كارگانە و ناردنی ماددەكان بۆ ناوچەیەكی دیكە ئەركی شارەوانی نییە ، بەڵكو پێویستە دەزگا ناوەندییەكان ئەو ئەركە بگرنە ئەستۆ ".
كارگەی وەبەرهێنانی شەمیران سەر بە كۆمپانیای نەوتی ئێرانە ، بەڵام كارگەی وەبەرهێنانی كیمیایی بەعسەت سەر بە وەزارەتی وزەیە ، هەردووكیشیان لە دوو ناوچەی پڕ دانیشتوانی تاراندان.
كارەساتێكی گەورەتر!
مەجید فەراهانی ، سەرۆكی لیژنەی بودجە لە ئەنجومەنی تاران ، پێشتر هۆشداری دابوو لە بوونی كارگەیەكی وەبەرهێنانی كیمیایی لە ناوچەی "شەهران" كە خەڵكی مەدەنی تێدا نیشتەجێن ، ئاماژەشی بە روودانی كارەساتێكی زۆر گەورە كردبوو كە لەوەی بەیرووت گەورەتر بێت ".
فەراهانی لە ئینستاگرام نوسیویەتی " پاڵاوگەی نەوتی شەهران وەك بۆمبێكی هایدرۆجینی وایە كە لەناو شار بنیاتنرابێت و لەسەر هێڵی بومەلەرزەش بێت ".
ئاماژەی بەوەشكردبوو " زیاتر لە 30 هەزار لیتر سوتەمەنی لە ئەمبارە گەورەكانی پاڵاوگە نەوتییەكانی ئەو ناوچەیەدان و بە ناوچەیەكیشدا دەگوێزرێنەوە كە ناوچەی دانیشتوانە و رێگاكەشی رێگایەكی خێرایە بۆ گواستنەوە ".
جێی ئاماژەیە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ، بەهۆی تەقینەوەیەك كە دواتر وترا بەهۆی بوونی نیتراتی ئەمۆنیۆم بووە لە كۆگایەكدا، زیاتر لە 150 كەس كوژران و پێنج هەزار كەسیش برینداربوون، زیانێكی زۆری ئابووریش بەر دانیشتوانی بەیرووت كەوت .