عیراقی
گروپێكی چەكداری شیعە داوای رووبەڕووبوونەوەی توركیا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
عەسائیبی ئەهلی حەق بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، رایدەگەیەنێت ئەو هەڵسوكەوتانەی توركیا مەترسیدارن و پێویستە سەرجەم لایەنەكان ناكۆكییەكانیان وەلابنێن و وەڵامی بەهێزی توركیا بدەنەوە.
عەسائیبی ئەهلی حەق، كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە "بۆردوومان و دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتوەتەوە، مەترسیەكانی ئەو هەڵسوكەوت و كارانەش زیادیان كردووە، پێشێلكارییەكی روونی سەروەی و كەرامەتی وڵاتی دراوسێیە".
ئەو گروپە چەكدارییە شیعەیە، ئاماژەی بەوەشكردوە "لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە توركیا رووبەڕووی یاسا بكاتەوە و كارەكانی رابگرێت، لەهەمانكاتیشدا لەسەر حكومەتی عیراق پێویستە كارتەكانی فشار بەرامبەر بەو وڵاتە بەكاربهێنێت و وەڵامی پێویست بداتەوە".
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی عەسائیبی ئەهلی حەق دا هاتووە"پێویستە وەڵامی بەهێز و یەكلاكەرەوەی توركیا بدرێتەوە لەبەرامبەر دەستدرێژییەكانی بۆسەر سەروەری خاكی عیراق لەسەر بنەمای خوێن بەرامبەر خوێن و چاو بەرامبەر بە چاو وەڵام بدرێتەوە".
عەسائیبی ئەهلی حەق، لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا "داواشی لەسەرجەم هێزە سیاسییەكانی عیراق كردووە، ناكۆكیەكانیان وەلابنێن و ریزەكانیان بەئاڕاستەی پێشێلكاریەكان و دەستدرێژیەكانی توركیا یەكبخەن، چونكە هەڵسوكەوتەكانی توركیا كاریگەری لەسەر هەستی نیشتمانی و دەروونی عیراقیەكان بەسەرجەم پێكهاتە و رەنگە جیاوازەكانەوە دروستكردووە".