جیهانی
ئیسلامییەكانی تونس لە پاشەكشەدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی نوێترین راپرسی لە تونس، پارتی دەستووری ئازاد بە سەرۆكایەتی عەبیر موسا، لەپێش بزووتنەوەی نەهزەی ئیخوانییەوەیە كە راشد غەنووشی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات.
ئەو راپرسییە، كە دەزگای (سیگما كونسای) بە هاوكاری لەگەڵ رۆژنامەی "مەغریب" ی تونسی ئەنجامیداوە، پارتی دەستووری ئازاد لە %35 پۆینت هەشتی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بەوەش بەسەر بزووتنەوەی نەهزەدا سەركەوتووە كە لە راپرسییەكەدا %21 پۆینت نۆی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
وەك چاودێرانی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێدەكەن، پارتی دەستووری ئازاد لە تونس بەمدواییە جەماوەری زیادیكردووە، ئەویش بەهۆی ئەو هەوڵانەی پارتی نەهزە دای بۆ دەستبەسەرداگرتنی كۆی كایەكانی سیاسەت لەو وڵاتە، هەروەها بەكارهێنانی دامودەزگاكانی دەوڵەت لە بەرژەوەندی بزووتنەوەكە.
هەر بەپێی راپرسییەكە، پارتی (دڵی تونس) لە پلەی سێیەمدا دێت و لە %10 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، رەوتی دیموكراتیش %6 پۆینت شەشی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بە پلەی چوارەم دێت.
راپرسییەكە لەنێوان هەشت بۆ 11 ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە، هاوپەیمانی كەرامە بە پلەی پێنجەم دێت و %6 پۆینت سێی دەنگەكانی بەشدارانی راپرسییەكەی بەدەستهێناوە، لە كۆتایشدا بزووتنەوەی گەلی تونس دێت كە %5 پۆینت حەوتی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.