جیهانی
بایدن هەڕەشە لە ئەردۆغان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
جۆ بایدن، بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، هەڕەشە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكات، كە ئەگەر وەك سەرۆك دەستبەكاربێت جموجوڵەكانی سنوردار دەكات و پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەكات.
جۆ بایدن بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی وڵاتەكەی رایگەیاند "لە ئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی بەرهەڵستكارانی سەرۆكی توركیا دەكات،تا لە رێگەی هەڵبژاردنەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسەڵات دوور بخەنەوە".
بایدن وتی "سەرۆكی ئێستای توركیا ،چەندین سیاسەتی نابەجێی جێبەجێكردووە و بەوهۆیەوە سەقامگیری و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە مەترسییەوە".
بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا وتیشی "سەرجەم جموجوڵەكانی توركیا لە دەریای سپی ناوەڕاستدا نایاسایین و ئەو سیاسەتانەش ئاستی ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكان قوڵتر دەكاتەوە".
بایدن بەڵێنیشیدا لە ئەگەری دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا ، راستەوخۆ كۆتایی بەو جموجۆڵ و پێشێلكارییانەی توركیا بهێنێت".