جیهانی
هەڵوێستی توركیا لەبارەی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند "مێژوو شكستی ئەو لایەنانە تۆمار دەكات كە خیانەت لە گەلی فەلەستین و كێشەكەی دەكەن".
هەر لەوبارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند " مێژوو، ویژدانی گەلانی ناوچەكە، لە ئیماراتی دووڕوو خۆشنابن و هەڵسوكەوتی لە بیر ناكەن، بەهۆی رێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل".
لەلایەن خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێككەوتنەكەی بە هەنگاوێكی مەترسیدار ناوبردووە و رایگەیاندووە "كۆماری ئیسلامی پێیوایە ئەوە هەنگاوێكی شەرمەزاركەرە كە ئەبو زەبی ناویەتی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ "قەوارەی زایۆنی".
دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیماراتی ئاشكرا كرد و راگەیەندراوێكی هاوبەشی بڵاوكردەوە و تییدا باسلەوەكراوە، ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئیمارات سوودمەند دەبن لەم دەستكەوتە مێژووییە.
بڕیاریشە لە هەفتەكانی داهاتوودا شاندی ئیسرائیل و ئیمارات كۆببنەوە و لە بوارە جیاوازەكاندا رێككەوتنی دووقۆڵی واژۆ بكەن.