جیهانی

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 21 ملیۆنی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 21 ملیۆنی تێپەڕاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 21 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تا ئێستاش ئەمەریكا لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین تووشبووی هەیە.

لەئێستادا بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، 21 ملیۆن و 172 هەزار و 280 كەس لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 13 ملیۆن و 985 هەزار و 156 كەس چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تائێستا لەسەرتاسەری جیهان، 759 هەزار و 349 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەكی دیكەوە، حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، 340 ملیۆن سرنجی لە شەش جۆری جیاوازی چارەسەری كۆرۆنا ئامادەكردووە كە لەژێر لێكۆڵینەوەدان بۆ بەكارهێنان.

Qaiwan
Qaiwan