جیهانی

ئیمارات و ئیسرائیل هێڵی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوانیان دەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیمارات و ئیسرائیل هێڵی پەیوەندیی راستەوخۆی  نێوانیان دەكەنەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوابەدوای رێككەوتنەكەی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان و بەستنی یەكەم گرێبەستی بازرگانیی نێوانیان، باس لە دانانی هێڵی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەكرێت.

ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس، بڵاویكردەوە"ئەمڕۆ هێڵێكی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دانراوە و لەمەبەدوا بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەیەكەوە دەكەن".

بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، كاربەدەستانی كۆمپانیای ترا‌ی ئیسرائیلی و كۆمپانیای ئەپكسی ئیماراتی، بۆ پەرەپێدان بە لێكۆڵینەوە لەسەر كۆرۆنا، گرێبەستێكی هاوبەشی-هاوكار‌ییان واژۆكرد، كە یەكەم هەوڵدانە بۆ كردنەوەی رێگای بازرگانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان