عیراقی

لە عیراق ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4348 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 75 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  176 هەزار و931 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 4348 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 75 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 2674 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە،  176 هەزار و 931 کەس تووشبوون و 125 هەزار و 374 کەس چاکبوونەتەوە و 5860 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan