جیهانی

ئەمەریکا داوایەک ئاراستەی مستەفا کازمی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا داوایەک ئاراستەی مستەفا کازمی دەکات
مەودا میدیا-

لەسەر داوای ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوەی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە درێژکردەوە تاوەکو سبەینێ ئێوارەکەی، هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ بکەن لە بوارەکانی ئاسایش و تەندروستی و ئابووری و سیاسی.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەر دوای بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ماوەی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە درێژکردەوە و بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

هەر وەک میدیاکان ئاشکرایان کردووە، درێژکردنەوەی ماوەی سەردانەکەی بەمەبەستی چاوپێکەوتنە لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس و سەردانیکردنی ناوەند و سەنتەری توێژینەوە و لێکۆڵینەوە گرنگەکانی بواری ئابووری و سیاسی ئەمەریکایە.

جێگای ئاماژەی، دوێنێ چوارشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە وڵاتی ئەمەریکا بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ ماوەی سەردانەکەی کۆتایی بێت، بەڵام ماوەکەی بۆ ئێوارەی رۆژی هەینی درێژکرایەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان