عیراقی
بەیاننامەیەک دژی مستەفا کازمی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیاننامەیەک دژی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەلایەن ژمارەیەک له گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عیراق بڵاوکرایەوە، کە بەیاننامەکە لەبارەی سەردانەکەی کازمییە بۆ ئەمەریکا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلە.

له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە "پێویسته كازمی بڕیاری گه‌لی عیراق بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه داگیركاره‌كان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌ربكات، چیتر رێگه نه‌دات ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عیراق مامه‌ڵه بكات"، هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا "ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیان كردووه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "سەریان سوڕما كاتێك بینیمان سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا پرسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیركاره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له خۆ نه‌گرتووه، بۆیە ناکرێت ئیتر ده‌ستوور و یاسا و سه‌روه‌ری عیراق پێشێل بكرێت"، دواواش دەکەن "پێویسته بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عیراق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
س.س