جیهانی
ئیسرائیل.. 30 پیاو دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر كچێكی 16 ساڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئیسرائیل كچێكی 16 ساڵان لەلایەن 30 پیاوەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش داوا دەكات سزای ئەو كەسانە بدرێت و رووداوەكە بە شۆكێكی گەورە ناودەبات.
بەپێی هەواڵێکی بلاوکراوەی میدیاكانی ئیسرائیل کە تیادا هاتووە " كچێكی 16 ساڵان لەلایەن 30 پیاوەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر ، تاوەكو ئێستا دوو پیاو دەستگیركراون و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵێنەوە كردووە". وەك دەوترێت یەكێك لە پیاوەكان پاش ئەوەی ڤیدیۆی دەستدرێژییەكەی بۆ كچەكە ناردووە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، هەرچەندە ئەو پیاوە دەڵێت كەسێكی دیكە مۆبایلەكەی بەكارهێناوە"، هەروەها ئەو پیاوە دەڵێت " ئەو 30 پیاوە دەستدرێژییان نەكردووە، بەڵكو گوایە كچەكە خواستی خۆی لەسەر بووە".
میدیاكانی ئیسرائیل بەمشێوەیە باس لە رووداوەكە دەكەن "كچەكە لەگەڵ هاوڕێیەكی لە سەرەتای مانگی ئاب سەردانی شوێنێكی گەشتیاری لە باشووری ئەو وڵاتە كردووە، رۆژێكیان لەگەڵ هاوڕێكەی چوونەتە دەرەوە و خەریكی خواردنەوە ماددە كحولییەكان بوون، لە كاتی گەڕانەوەی بۆ هۆتێلەكەی، دەوترێت ژمارەیەك پیاو هێرشیانكردووەتە سەر كچەكە و سەرەتا بێهۆشیان كردووە و پاشان یەك بە یەك دەستدرێژیی سێكسیان كردووەتە سەر كچەكە"، هەروەها وەك میدیاكان باسی دەكەن " هاوڕێی كچەكە هەوڵیداوە پارێزگاری لێ بكات، بەڵام نەیتوانیوە".
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر رووداوەكە هاتووەتە دەنگ، بنیامین ناتانیاهۆ، سەركۆنەی دەستدرێژییەكەی كرد و بە "شۆك" ناویبردووە، لەوبارەیەوە وتیشی "تاوانێكە نەك بە تەنیا لە دژی ئەو كچە، بەڵكو هەموو مرۆڤایەتی".
دەنگدانەوەی رووداوەكە لەمیدیاكان لەكاتێكدایە، كچەكە لە رۆژی هەینی رابردوودا لەلای پۆلیس سكاڵای تۆماركردووە، بەڵام ئەمڕۆ بابەتەكە بووەتە جێی سەرنجی میدیاكان.
س.س