عیراقی

خۆپیشاندەرانی بەسرە سەرۆك وەزیرانی پێشووتر بە هۆكاری كوشتنەكان دەزانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندەرانی بەسرە سەرۆك وەزیرانی پێشووتر بە هۆكاری كوشتنەكان دەزانن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەشاری بەسڕەی باشووری عیراق بەردەوامە، خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری شارەكە دەكەن، لە خۆپیشاندانەكەشدا وێنەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق سوتێندراو تۆمەتباری دەكەن بەوەی لە پشت كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقەوەیە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە " شەوی رابردوو سەدان خۆپیشاندەر لە بەسڕە و ناسریە، رژاونەتە سەرشەقامەكان و بارەگای چەند پارتێكی سیاسیی و چەند بارەگایەكی حكومییان سووتاندووە، ئەویش وەك دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر كوشتنی چالاكوانان و بەردەوامی ململانێ عەشائیرییەكانی ناوچەكە و سەركوتكردنی خۆپیشاندەران".

خۆپیشاندەرانی بەسڕە، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن متمانە لە پارێزگاری شارەكەیان وەربگرێتەوە، هەر بەوهۆیەشەوە شەوی رابردوو ئاگریان لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شارەكەیان بەردا.

خۆپیشاندەرانی بەسڕە وێنەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراقیان سووتاند، تۆمەتباری دەكەن بەوەی لە پشت كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنییەوەیە، هێزە ئەمنییەكانی شارەكەش هەوڵدەدەن كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن.

لە شاری ناسریەش لەكاتێكدا خۆپیشاندەران سەرقاڵی سووتاندنی چەند بارەگایەكی حزبەكان بوون، تەقینەوەیەك لە مەیدانی  "ئەلحبوبی" روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دوای كوژرانی چەند چالاكوانێكی مەدەنی سەریانهەڵدایەوە، بەتایبەتیش ریهام یەعقوب كە ئێوارەی چوارشەممە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تیرۆركرا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان