کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ دان بە كونكردنی بۆری نەوتی هەرێم دا دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ دان بە كونكردنی بۆری نەوتی هەرێم دا دەنێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی نووسراوێكی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی كونكردنی بۆریی نەوت لە چەند شوێنێكی پارێزگای هەولێر و دهۆك دەداتەوە، باس لەوەدەكات لە چەند شوێنێكی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بۆریی نەوت كونكراوە و چەند تۆمەتبارێكش دەستگیركراون.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، تێیدا هاتووە "هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی كاروباری پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان بەدواداچوونی بەردەوام و لێكۆڵینەوە لە كەیسی كونكردنی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن و توانراوە چەند شوێنێك دەستنیشان بكرێت لە سنووری هەولێر و دهۆك".
 
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانەی كە لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆریی نەوتی كوردستانیان لێ كونكراوە (لە ناحیەی قوشتەپە / گوندی دۆڵەبەكرە و لە سنووری دیبەگە و گوندی نوغەران لە نزیك گوێڕ). ن ،  وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراون و كەیسەكەش لە دادگای لێكۆڵینەوەیە".

هەر بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، لە سنووری پارێزگای دهۆك ( لە قەزای سێمێل بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان كونكراوە و توانراوە چەند تۆمەتبارێك دەستگیربكرێن و كەیسەكەش لە دادگای لێكۆڵینەوەیە).

جێی ئاماژەیە، عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان پێشتر بڵاویكردبووەوە" پاش كۆكردنەوەی زانیاری لە 6-01-2020 دەستمان بە بەدواداچوونی فەرمی بۆ كونكردنی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان لە چەند شوێنێك لە پارێزگای هەولێر و دهۆك كرد و دوای زیاتر لە حەوت مانگ ئەنجامی پرسیارەكانم بۆ دۆسیەكە بەدەستگەیشت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان