ئابووری

لە بەرهەمهێنانی خورمادا، عیراق پلەی پێنجەم جێدەهێڵیت و دەبێتە شەشەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرهەمهێنانی خورمادا، عیراق پلەی پێنجەم جێدەهێڵیت و دەبێتە شەشەم
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی عیراق لە بەرھەمھێنانی خورما لە ریزبەندی پێنجەم و دەبیتە شەشەم، كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی و بە بازاڕكردنی خورمای عیراق باس لەوە دەکات عێراق خاوەنی 629 جۆر خورمایە و دابەشكراوەتە سەر 21 ملیۆن داری خورما.

كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی و بە بازاڕكردنی خورمای عیراق دەڵێت "پاشەکشەکردن بەرھەمھێنانی عیراق لە خورما، بۆ دابەزینی نرخەكەی و سستبوونی پیشەسازی دەگەڕێتەوە" و دەشڵیت "عیراق خاوەنی 629 جۆر خورمایە و دابەشكراوەتە سەر 21 ملیۆن داری خورما، بەو جۆرەش دوای ئەوەی لە پلەی یەكەمی جیھاندا دەھات، كەچی ئێستا بۆ پلەی شەشەم داكەوتووە".

باس لەوەش دەکات "ئاست و توانای بەرهەمهێنانی خورما دابەزیووە و بەوەش ناوی عیراق، لە لیستی باشترین بەرهەمهێنەرانی خورما لە جیهاندا، پاشەکشەی کردووە".

ساڵی رابردوو عیراق پلەی پێنجەمی سەر ئاستی جیهانی بەدەستەوەبوو، بەر لەوەی لیستی پێنج پاشەکشە دەکات، ئێستا سعودیە، میسر، جەزائیر، ئێران و ئیمارات دەگرێتەوە.

ک.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان